بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شەوکەت میر زیایف سەرۆک کۆماری ئۆزبەکستان و وەفدی هاورێی ئەمڕۆ یەکشەمە لە گەڵ ئایەتوڵا خامنەیی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران دیدار و گفتوگۆی کرد.
رێبەری لەم دیدارەدا ئاماژەیان دا کە نزیک بوونی بێ وێنەی مێژوویی، فەرهەنگی و زانستی ئێران و ئۆزبەکستان و وتیان: دەبێ لەم بوارانە بۆ پەرەدان بە پەیوەندییەکان کەڵک وەرگیردرێت.
وتیشیان: هیوادارین ئەم سەفەرە و گفتوگۆکان لە تاران دەستپێکەری داهاتوویەکی باشتر لە پەیوەندییەکان بێت.
ئایەتوڵا خامنەیی زیادیان کرد:ئێران دەتوانێ ئۆزبەکستان لە رێگای تورکمانستان و ئەفغانستانەوە بلکێنێت بە ئاوە ئازادەکانی جیهان و دەتوانن لە بوارەکانی گواستنەوە و گەیاندن و بازرگانی و لە بواری زانست و تەکنۆلۆژیا هاوکاری زیاتریان ببێت.
جەختیشیان کرد: دەبێ پەیوەندییەکانی ئێران و ئۆزبەکستان و هاوکارییەکان پەرەپێبدرێت.
Your Comment